
ئیمه وه‌كو كۆمپانیای ئه‌ڤرۆ خۆشحال ده‌بین به كار ئاسانی بۆ كریاره‌كانمان له كاتی گه‌شت كردنیان له فرۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وله‌تی هه‌ولێر له رێگه‌ی خزمه‌ت گوزاری CIP كه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وه‌ی راسته‌وخۆ گه‌شت بكه‌ن كاتێكی زۆریشیان بۆ بگه‌رێته‌وه، فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر تێرمینالێكی تایبه‌یتی هه‌یه كه راسته‌وخۆ ده‌تگه‌یه‌نێ به شوێنی چاوه‌روانكردنی فرۆكه به بێ هیلاك بوون گه‌شتێكی نه‌وازه‌ت ده‌بێت ئمانه‌ش هه‌مووی به هۆی كارمه‌نده چالاكه‌كانی ئێمه ده‌بێت.
رۆشتن
له‌كاتی چوونت بۆ گه‌شت كارمه‌ندی ئێمه دێت له ماله‌وه هه‌ڵت ده‌گرێت ده‌تگه‌یه‌نێت بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وله‌تی هه‌ولێر له به‌شی CIP كارمه‌ندی ئێمه هه‌موو كاره‌كانی ئاسایش و چوونه ژووره‌و و فیزه‌ت بۆ ئاسان ده‌كات بێئه‌وه‌ی چاوه‌روان بی كاتێكی زۆرت لێ بروات له هۆلی چاوه‌روانی CIP ده‌توانی بازاری بكه‌ی هه‌ر براندێكی جیهانی هه‌یه له‌وی ده‌س ده‌كه‌وێ وه ئه‌گه‌ر بته‌وه‌ی كارمه‌نده‌كی ئێمه بازاریت بۆ ده‌كات بۆت ده‌ینێته شوێنی چاوه‌روانی خۆت.
هاتن(گه‌رانه‌وه)
له كاتی گه‌رانه‌وه‌ت له گه‌شت له لایه‌ن كارمه‌ندێكی ئێمه پێشوازیت لێده‌كرێت له به‌شی CIP له‌وێ چاوه‌رێ ده‌یكه‌یت ده‌توانی هه‌ر شتێك حه‌زبه‌كی بخۆی یان بخۆیه‌وه له‌و كاته‌ش كارمه‌نده‌كه‌ی ئێمه هه‌موو كاره‌كانت بۆ راده‌په‌رێنیت وه‌ك كاری ئاسایش و فیزه و چونه‌ژووره‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانی بازاری بكه‌ی به‌یارمه‌تی كارمه‌ندى ئێمه.
هه‌روه‌ها ئاسانكاریتان بۆ ده‌كرێت له هه‌موو كاره‌كانت تاده‌گه‌یته به‌شی رێوشوێنه گه‌شتیاریه‌كان.